ڕادیۆى جیهانى زانست


نوێترین بابەت
تکایە چاوەروانبە..

Tuesday 8 September 2015

راستى و دروستى سێگۆشەى بەرمۆدە - بەشی یەکەم و دووەم

راستى و دروستى سێگۆشەى بەرمۆدە
 :بەشى یەکەم

زۆر گوێمان لە وشەى سێگۆشەى بەرمۆدە بوە .. زۆر شتمان لەبارەوە گوێ لێ بوە بەڵام هیچیان زانستى نین .. هەر کەسە و قسەیەک لەبارەى ئەکات ، ئێستا ئەوەندە لەو ناوە ترساوین ناوێرین سەفەرى ئەمریکا بکەین چونکە ئەترسین بەسەر ئەم شوێنە
بفرین.؟
فەرموون لەبارەى راستى و دروستى باسەکە ..
--------------
ئەسلى ناوەکە و هەڵکەوتەى جوگرافى..
سەرەتاى بەکارهێنانى سێگۆشەى بەرمۆدە دەگەرێتەوە بۆ ساڵى ١٩٤٥ کاتێ سێ فرۆکەى جەنگى ئەمریکا پێش تێکشکاندنیان بە شێوەیەکى سێگۆشەیی بەسەر ئەم ناوچەیە سوراوەنەتەوە
ناوى سێگۆشەکە لەمەوە هاتووە..
چەند ناوێکى تریشى بۆ بەکاردێت لەوانە : دوورگەکانى مەرگ ، سێگۆشەى شەیتان ، گۆرستانى ئەتلەس ، دورگەى شەیتان.
بەڵام ناوى بەرمۆدە دەگەرێتەوە بۆ دەریاوانێکى ئیسپانى بە ناوى (خوان بەرمۆدیس) لە ساڵى (١٥٠٣) ئەم دورگەیەى دۆزیوەتەوە. بۆیە بەو ناوە ناسراوە.
هەڵکەوتەى جوگرافى شوێنەکە ..
- سێگۆشەى بەرمۆدە دەکەوێتە خۆرئاواى زەریاى ئەتلەس و خۆرهەڵاتى نیمچەدورگەى فلۆریدا لە ئەمریکا. ئەو ناوچەیەى شێوەى سێگۆشەى وەرگرتوە لە باکوورەوە لە دورگەى بەرمۆدەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە دورگەى پۆرتریکۆ لە باشوورى خۆرهەڵات ، دواتر بە ئاراستەى باشوورى رۆژئاوا درێژ ئەبێتەوە تا دەگاتە شارى مەیامى لە ویلایەتى فلۆریدا لە ئەمریکا بەمەش سێگۆشەیەکى بە نزیکى سێلایەکسان دورست ئەبێت کە روبەرەکەى بە نزیکى (١ ملیۆن کیلۆمەتر دوجا) دەبێت
ئەو ناوچەیە لە ٣٠٠ دورگە پێکهاتووە . کە ٣٠ دورگەیان مرۆڤى لەسەر دەژى . بەپێى ئامارەکانى سالى ٢٠١٣ دانیشتوانى ئەم دورگانە دەگاتە ٧٧ هەزار کەس . پایتەختەکەشى دورگەى (هاملتۆن)ە کە سەر بە شانشینى بەریتانیاوەیە. گرنگترینیان سانت جۆرج ، سان دەیڤد و سۆمەرست.
کۆتایی بەشى یەکەم . لە بەشى دووەمدا نەخشەى بەرمۆدە و سەرەتاى چیرۆکە خەیاڵیەکان
بەشى دووەم پاش نیو کاتژمێرى تر..
ئامادەکردنى : ‪#‎Jarjis‬

راستى و دروستى سێگۆشەى بەرمۆدە..
بەشى دووەم کۆتایی
ئەمەش بەشى دووەم

، رۆژانە چەندین کەشتى بازرگانى دەریایی بەم ناوچەیە هاتووچۆ دەکەن بەبێ هیچ کێشەیەک و
 شوێنێکى گرنگە بۆ بازرگانى هەتا کەشتیە نەوتەکەى هەرێمیش بەم شوێنە دا رۆیشت .. 
بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى شوێنى کەشتیەکان سەردانى ئەم ماڵپەرە بکە .
بەهەمان شێوەش گەشتە ئاسمانیەکانیش بەردەوامن بەسەر ئەم شوێنەدا بەبێ هیچ کێشەیەک . بۆ زانیارى زیاتر دەربارەى شوێنى فرۆکەکان سەردانى ئەم ماڵپەرە بکە . http://www.flightradar24.com/
سەرهەڵدانى چیرۆکە خەیاڵیەکان .
لە ساڵى ١٩٥٢ جۆرج ساندز بابەتێکى لە گۆڤارى ( fate Magazine) بڵاو کردەوە باسى چەند چیرۆکێکى ترسناکى لەبارەى بەرمۆدەوە کرد ، دواى ئەویش لە ١٩٦٤ لە گۆڤارى ( Argosy Magazine) فنسێنت گادیز بابەتێکى بڵاو کردەوە باسى ونبونى فرۆکە و کەشتى دەریاریی کرد لەم سێگۆشەیە بە شێوەیەکى نادیار ون بونە . وە ساڵى ١٩٦٩ جۆن والاس سبێنسر کتێبێکى بەناوى (عالم نسیان) ناوە عەرەبیەکەى کتێبەکەیە . لەم کتێبەدا نوسیبوى هەر کەسێک بچێتە ئەم شوێنە ناگەرێتەوە و بۆ هەتایە ون ئەبێت. ئەم کتێبە بوە یەکێک لە پر فرۆشترین کتێبەکانى ئەوکات. هەر چەندە دوریش بوو لە راستیەوە .
توێژینەوەى لارى کوشیە لەسەر بەرمۆدا.
توێژەر لارى کوشیە لە زانکۆى ئەریزۆنا لە ١٩٧٥ توێژینەوەیەکى کرد لەسەر سێگۆشەى بەرمۆدا و ئەو چیرۆک و قسانەى لەبارەىەوە کراون و گەرا بە دواى تۆمارەکانى بەندەرەکان . سەرەنجامەکانى لە کتێبى (Bermuda Triangle Mystery-Solved ) بڵاو کردەوە . لەوانە
* بەرمۆدا ناوچەیەکى مەترسیدار نیە و هیچ روداوێکى نامۆى تێدا روونەداوە .
* ئەو نوسەرانەى باسیان لە روداوەکان کردوە . زانیاریەکانیان راست نەبونە بەڵکو لە تۆمارەکانى بەندەرەکان دا هاتوە روداوەکان بەهۆى تۆفان و گەردەلولەوە بوە کە ئەمەش دیاردەیەکى سروشتیە .
دواى کوشیە کۆمپانیاى لەندەنى (Lloyd's of London ) لە هەمان ساڵدا توێژینەوەکەى کوشیەى پشت راست کردەوە .
کەواتە ئەو قسانەى لەبارەى ئەم شوێنەوە دەکرێت دورە لە راستیەوە و بەشێک لە شارەزایان پێیان وایە ئەم قسانە بەکارهاتوون لەلایەن ئەمریکیەکانەوە بۆ پاراستنى رۆژهەڵاتى ئەمریکا لە کاتى جەنگى ساردى نێوان روسیا و ئەمریکا.
سەرچاوەکان : رۆژنامەى هەولێر ژ(٢٠٧٢)
وە هەروەها سود لە چەند نەخشەیەکى جیهانیش وەرگیراوە بۆ پشت راستکردنەوەى زانیارە جوگرافیەکان.
نوسینى : ‪#‎Jarjis‬ئادمینى گشتى پەیج
Designed By Published.. Blogger Templates