- پرسیارەکە بریتیە لەمە:
لەم وێنەیەی خوارەوە ڕووبەری ناوچەی شین بدۆزەوە؟
هەروەها ڕووبەری ناچەی سوور بدۆزەوە؟
خۆت سەرتا هەوڵی لەگەڵ بدە گەر نەتوانی ئەوا ئێمە لە خوارەوە وەڵام و ڕێگەی شیکارکرنیمان داناوە
شیکار:
١-ڕووبەری ناوچەی سوور:
ئەگەر جوان سەیری وێنەکە بکەیت دەبینیت کە ناوچە سوورەکە چوارگۆشەییە، ئەویش بەوە دەزانین کە هەر چوار لایەکەی یەکسانن و گۆشەکانیان وەستاون، ئێستە ئێمە درێژی یەک لایمان دەوێت تاکو ڕوبەرەکەی بدۆزینەوە، سەیری ئەم وێنە بکە دەزانیت ئەو دوو ڕاستەهێلەی سیاری کراون هەمان درێژیان هەیە:
کەواتە درێژی ناوچەی یەکەممان دەوێت، ئەم درێژیەمان نیە بەڵام سێگۆشەیەک دروست دەکات کە بە پێی یاسای فیساگۆرس دەدۆزرێتەوە:
بە گوێرەی دەستووری فیساگۆرس بۆ سێگۆشە وەستاوەکان:
کەواتە:
√(1+1)=ژێ
√2=ژێ
پێشتر گوتمان کە درێژی ئەو دوولایە یەکسانن کەواتە درێکی لایەکی دەکاتە رەگی دوو، و دەتوانن بۆ دۆزینەوە لایەکەی تری هەمان رێگە بەکاربێنین، کەواتە "ڕووبەر = لا * لا"
A=√2*√2=2
کەواتە درێژی ناوچەی سوور دەکاتە ٢ سم^٢
٢-ڕووبەر ناوچەی شین:
بۆ دۆزینەوەی ناوچەی شین ڕێگایەکی هاوشێوەی ڕێگای پێشوو بەکاردێنین، ئێستە سەیری ئەم سێگۆشەیە بکە:
لەوانەیە ئێسە شتێکت دەست کەوتبێت دەربارەی ڕێگەی شیکارکردنی پرسیارەکە، دەبینی درێژی لای سەرەوە و لای ڕاست دەکاتە ٩ چونکە درێژی هەمووی بریتیە لە ١٠ و ١ی لێدەرکراوە، هەر بەپێی یاسای فیساگۆرس درێژی ژێی ئەم سێگۆشە وەستاوە دەدۆزینەوە:
لەوانەیە ئێسە شتێکت دەست کەوتبێت دەربارەی ڕێگەی شیکارکردنی پرسیارەکە، دەبینی درێژی لای سەرەوە و لای ڕاست دەکاتە ٩ چونکە درێژی هەمووی بریتیە لە ١٠ و ١ی لێدەرکراوە، هەر بەپێی یاسای فیساگۆرس درێژی ژێی ئەم سێگۆشە وەستاوە دەدۆزینەوە:
کەواتە ئێستە درێژە و پانی ئەم لاکێشەیەمان هەیە:
ڕووبەرەکەی بدۆزەوە بە لێکدانیان:
A=√162*√2 = 18
کەواتە ناوچەی دیاریکراو دەکاتە ١٨:
ئێستە ڕووبەری ناوچەی سووری پێشووی لێدەرکە کە ٢ بوو دەکاتە ١٦:
ئێستە تەنها دوو سێگۆشەی ئەمسەر و ئەوسەری ماوە ڕوبەرەکەیان بەیەکەوە دەکاتە ١ چونکە ڕووبەری چوارگۆشەکانی سوچەکان دەکەنە ١*١=١، و ئەم دوو سێگۆشە بەیەکەوە چوار گۆشەیەک پێک دێنن، لەکۆتاییدا ڕووبەری ئەم ناوچەیە بوو ١٥:
ئێستە لێکدانی دووی بکە تاکو ڕوبەری هەموو ناوچە شینە داواکراوەکە بدۆزیتەوە
لەکۆتاییدا ڕووبەری ناوچەی شین کردییە ٣٠ سم^٢:
"بۆ ڕێزگرتن لە ماندوو بوونمان بڵاوی کەوە یان لایکی بکە"
ئامادەکردن و نووسینی: بڕوا حسێن