-پلایس پاسكاڵ:
له رۆژی 17 مانگی 6 ساڵی 1623 له كلیرمۆنت-فیراند له فه‌ره‌نسا چاوی به دنیا كه‌وتوه زانا و شاره‌زای بواری بیركاری و فیزیا و فه‌یله‌سوفیش بووه ، ئه‌و كه‌سه‌یه‌كه كه وه‌كو پاك ترین مرۆڤی جیهان ناساندوویانه " مه‌به‌ست له ڕای خه‌ڵكی ئه‌وروپایه " باوكی به‌رپرسی به‌ڕێوبه‌ریاه‌تی دارای بووه له كلیرمۆنت ، خوشكه‌كه‌ی كه ناوی جیلبێرت بوو ژیان نامه‌كه‌ی ئه‌و نوسیه‌وه و خوشكه‌كه‌ی تریشی جاكلین ئه‌وی برده كه‌نیسه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بۆ كه‌نیسه ته‌رخان بكات به‌ڵام بوه هۆی مردنی ئه‌و و بێ به‌هره‌بوونی جیهان له بوونی بلیمه‌تێكی ئاوا .
باوكی له ساڵی 1639 له به‌ر خوێندنه‌كه‌ی ئه‌و ده‌ستی له كار كێشایه‌وه
خێزانه‌كه‌ی برده پاریس، له ته‌مه‌نی 25 سالی دا وازی له چالاكیه زانستیه‌كانی خۆی هێنا ڕووی له ته‌وبه و رێبازی " جان سنيساته‌كان " كرد چونكه جان سن له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره بوو كه زانست شتێكی ده‌روونیه وه‌كو حه‌زێكی جه‌سته‌ی ،وه ئه‌وه‌ش هه‌ر ئه‌و شته بوو كه پاسكاڵ سه‌رده‌مانێك بۆ هاوسه‌ری خوشكه‌كه‌ی نوسی بوو : پیم وا نیه ناچار بین ئه‌و بیرۆكه‌و رێسایانه‌ی كه له كۆنه‌وه بۆ ئێمه به جێ ماون ، قبوڵ بكه‌ین مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه به‌ڵگه‌یه‌كی مه‌نتیقی و راستی و دروستیان هه‌بێ و وه به بروای من ئه‌وه ئه‌وپه‌ری لاوازی و بێ ئه‌قڵیه كه گوێ به راستیه روون و ئاشكراكان نه‌ده‌ین و باوه‌ڕمان به بۆچوونه كۆنه‌كانی خۆمان هه‌بێ .
پاسكاڵ له له ته‌مه‌نی 12 ساڵیدا زۆربه‌ی هاوكێشه و پرسیاره هه‌نده‌سه‌یه‌كانی ئۆقلیدسی سه‌لماند و شیكاری كردن ، له ته‌مه‌منی 16 ساڵیدا هاوكێشه‌یه‌كی له هه‌نده‌سه‌ی وێنه‌ی دۆزیه‌وه (هاوكێشه‌ی پاسكاڵ ) هه‌ر له‌و ساڵه‌دا كتێبی بڕگه‌كانی قوچه‌كی نوسی ، له ساڵی 1640 دا یه‌كه‌مین حاسیبه‌ی دروست كرد بیردۆزی گریمانه‌ی دانا ، وه هه‌روه‌ها په‌ستانی هه‌واشی دۆزیه‌وه ، له كه‌نیسه كاتێك له ساڵی 1668 توشی ددان ئێشه بوو ، بۆ رزگار بوون له‌و ئێش و ئازاره په‌نای برده به بیركاری و له ماوه‌ی 8 رۆژدا كتێبی ئه‌نتیگراڵه‌كان و دۆزینه‌وه‌كانی دیكه‌ی خۆی نوسیه‌وه ، له ساڵی 1659 نامیلكه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی لێكدانه‌وه‌كه‌ی دیفرانسێلی نووسی‌و بوو . له چوار ساڵی كۆتای ته‌مه‌نی دا 1658 بۆ 1662 كارێكی وای نه‌كرد ، له ساڵی 1662 كۆچی دوای كرد.
نووسینی: کاروان عبدالله